یانهی ریال مهدرید یهكهمین گرێبهستی خۆی ئهنجامدا.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی لەگەڵ یاریزانی ئیسپانی یانەی ریاڵ سۆسیداد ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا رێکەوتووەو لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی دەبێتە یاریزانی ئەو یانە شاهانەییە.”
بەپێی زانیارییەکانی esRadio | یانەی ریاڵ مەدرید و یانەی ریاڵ سۆسیداد لەسەر داوای راهێنەری نوێی یانەکە جولیان لۆپتیگۆی رێکەوتوون ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات.”
تا ئێستاش نرخی گرێبەستەکەی نەزانراوە، بەڵام دەبێت یانەی ریاڵ مەدرید بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ریاڵ سۆسیداد بدات کە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەیەتی، یان هەردوو یانە لەسەر نرخەکەی رێبکەون.”