گه‌ر توێكڵی لیمۆ له‌سه‌ر ده‌م و چاوت دابنێی چی رووده‌دات.؟
میوه‌ی لیمۆ به باشترین و به‌سوودترین میوه‌كان داده‌نرێت بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكانیش توێكڵه‌كه‌ی زۆر به‌سووده بۆ پێست و جوانكاری پێست به‌تایبه‌ت پێستی ده‌موچاو.”
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “livestrong” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی توێكڵی لیمۆ ده‌كات بۆ پێست و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌نجامیان داوه، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه توێكڵی لیمۆ زۆر به‌سووده بۆ جوانی پێست و ئه‌گه‌ر رۆژانه ئه‌م توێكڵه له‌سه‌ر ده‌موچاوت دانێی بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی خواره‌وه‌ت ده‌بێت:
– له‌ناوبردنی زیبكه و په‌ڵه‌ی ڕه‌شی سه‌ر پێستی ڕووخسار: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی توێكڵی لیمۆ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین C له‌خۆ ده‌گرێت و زۆر به‌سووده بۆ پێست، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات ئه‌م توێكڵه له‌سه‌ر پێستت دابنێیت، ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی رزگارت ده‌بێت له زیبكه و په‌ڵه‌ی ڕه‌شی پێست.
– توێكڵی لیمۆ دژایه‌تی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌كات: پزیشكان ده‌ڵێن ده‌توانی به دوو ڕێ توێكڵی لیمۆ به‌كار بێنیت بۆ رزگاربوون له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پێست، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه توێكڵه‌كه بخه‌یته سه‌ر پێست و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه توێكڵه‌كه بخه‌یته ناو چای گه‌رمه‌وه و رۆژانه كووپێكی لێ بخۆیته‌وه، به‌مه‌یش جه‌سته پارێزراو ده‌بێت له‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.