بەکورتی کەمخوینی چییە.؟ چۆن خۆمان بپارێزین.؟ وە نیشانەکانی چین.؟

نەخۆشییە کە بریتییە لەتێکچوونی ژمارەی خڕۆکە سوورەکان کەفرمانی گواستنەوەی ئۆکسجینە بۆبەشەکانی لەش مرۆڤ تووشی حاڵه‌تی نه‌خوازراو ده‌كات.”

کاتێ نەخۆش ھەستی بەکەم ئاسنی کرد یان لەلای دکتۆری پشکنەر ئاگادار کرایەوەخۆی دەتوانێ چارەسەری بکات لەماڵەوە بەخواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین سی

نیشانەکانی بریتین
١-ھەستکردن بە شەکەتی.
٢-بێھێزی
٣-ڕەنگ زەردی پێست
٤-ھەناسە تەنگی
٥-سەر سووڕان
٦-سڕبوون
٧-ھەستکردن بە ساردی دەست و پێ
٨-ناڕێکی لێدانی دڵ و خێرا لێدانی
٩-سەر ئێشە
١٠-ناسکبوونی نینۆک و ھەڵوەرینی

ئەوخواردنانەی باشە بۆ کەمخوێنی
١-گۆشتی سوور وەک مانگا و بەران و مەڕ
٢-فاسۆلیا
٣-تۆوی کولەکە
٤-سپێناخ
٥-ھێلکە
٦-سەوزەکان بەگشتی
٧-ئەو سە رچاوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی

Back to top button