گه‌ر رۆژانه‌ 1 كاتژمێر رابكه‌یت چی له‌ جه‌سته‌ت رووده‌دات زانیوته‌.؟

وەرزش بە گشتی کاریگەریی زۆر گرنگی ھەیە لەسەر تەندروستی ھەروەھا مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی دەپارێزێت، لێرەشدا باسی سوودەکانی ڕاکردن دەکەین کە ئەویش یەکێکە لەجۆرە زٶر بەسودەکانی وەرزش.”

وەرزشی راكردن بەشێكە لە وەرزشە هەواییەكان، كە تیایدا جەستە ئۆكسجینی زیاتر وەردەگرێت و شەكری زیاتر دەسووتێنێ، چەوری لەش كەمدەكاتەوە و بارستەی ماسولكەكان زیاددەكات. هەموو ئەوانەش مانای باشبوونی كوالیتی ژیان و پاراستنی تەندروستیی گشتیی جەستەن.

سوودە گرنگەکانیشی بریتیین لە:

١- بۆ دابەزینی کێشی لەش بەسودە.
٢- یارمەتی مرۆڤ دەدات کە باشتر بخەوێت.
٣- دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی ئێسک و جومگەکان.
٤- بۆ بەھێزبوونی مێشک بەسوودە.
٥- مرۆڤ لە نەخۆشیەکانی دڵ دەپارێزێت.
٦- ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.
٧-ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
٨-بەھۆی ڕاکردنەوە پێستی مرۆڤ تەندروست وباشتر دەبێت.

Back to top button