نرخی نه‌وت له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌.

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی تر دابەزینی تۆمار كردۆتەوە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەری لە جیهان.

كێشەكانی نێوان ئەمریكاو چین سەبارەت بە سەپاندنی باج بەسەر كەل و پەلی بازرگانی ئەو وڵاتە، بۆتە مایەی مەترسی دروست بوون لەسەر بازاڕەكانی جیهان و ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر نرخی نەوت و دابەزیوە.

نرخی نەوت ماوەی چەند هەفتەیەكە ناجێگیرە ئەوەش بەهۆی فشاری ئێران لەسەر گەرووی بابول مەندەب و كێشەی باجی نێوان ئەمریكاو چین و هەناردەی نەوت لە لیبیاو چەندین كێشەی تر.

بۆ ئەو مەبەستە تاكو ئێوارەی دوێنێ‌ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (73.21) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.49) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button