نه‌خۆشی شه‌كره‌ و معجوونی ددان چی په‌یوه‌ندییه‌كیان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌.؟

به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ معجوونی ددان شووشتن و نه‌خۆشی شه‌كره‌ په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌  پێویسته‌ هۆشیار بن له‌ به‌كارهێنانی.”

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ماددەیەکی کیمیایی کە لە پێكهاتەی هەویری ددان دا هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە تووشبوون بە شەکرە لە جۆری دووەم.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە، ماددەی دووەم ئۆکسیدی تیتانیۆم لە زۆرێكی ماددە خۆراکییەکان و کەرەستە جوانکارییەکاندا بەکاردێت بۆ سپی کردنەوەی ڕەنگی ددان، ئەم ماددەیە کاتێك دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە کۆمەڵێك ماددەی بلوری لە پەنکریاسدا دروستدەکات بەتایبەت لەو کەسانەدا کە تووشبوون بە شەکرە.

هەروەها یەکێك لە زانایان ئاماژەی بەوەدا، “بەکارهێنانی ئەم بۆیە سپییە، ڕەنگە هۆکارێك بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم”.

زانایان لە زانکۆی تێکساس ئاماژە بەوەدەدەن، ئەم ماددە بلورییانە لە پەنکریاسی کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەدا دروستدەبن نەك لە کەسانی ئاساییدا، ئەمەش وادەکات تووشی هەوکردن ببن و خانە ساغەکانی جەستەیان تێكبشکێت.

هه‌روه‌ها زانایان ئاماژەیان بەوەداوە، لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە ساڵانە چوار ملیۆن تەن لەم ماددەیە دروستدەکرێت لە جیهاندا، لە ساڵانی حەفتاکانەوە حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم بە ڕاددەی چوار ئەوەندە زیادی کردووە.

Back to top button