مۆرینهۆ دوا رۆژه‌كانی له‌ مان یوناتید به‌سه‌رده‌بات.

پاش شکستە قورسەکەی یانەی مانچستەریونایتد بەرانبەر یانەی تۆتنهام لەم هه‌فته‌یه‌ له‌ خولی ئینگلتەرا به‌ ئه‌نجامی (3-0) ئیدارەی یانەی مانچستەریونایتد کۆتا دەرفەت بە خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی یانەکەی دەدات.”

بەپێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی.” داهاتووی خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد لە یانەکەدا مسۆگەر نیەو  لە هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلتەرا لە رۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە یانەی بێرنلی، کۆتا دەرفەتە بۆ ئەو راهێنەرەو لە ئەگەری دۆڕانیان ئەوا ئەو راهێنەرە لە پۆستەکەی لادەبرێت.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌.” كه‌ ژوری جلگۆڕینی یانەی مانچستەریونایتد دەزانن داهاتووی مۆرینیۆ لە مەترسیدایە هیچ کات وەکوو ئێستا پۆستەکەی لە مەترسی نەبووە.
یانەی مانچستەریونایتد لە سێ هەفتەی دەستپێکی خولی ئینگلتەرا بەرامبەر بە یانەکانی برایتۆن و تۆتنهام دۆڕاوەو تەنها یەک یاری بردۆتەوە.

Back to top button