به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كه‌ناڵی KNN: بگەڕێنەوە لای بارزانی و داوای لێبوردنی لێبکەن حکومڕانی بە منداڵ و تواڵ ناکرێت

شه‌وقى كانه‌بی به‌ڕیوبه‌ری كه‌ناڵی  KNN و هه‌ڵسوڕاوی دیاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ده‌ڵێت” لەم ئێستاوه‌ من وەک هاونیشتیمانیەکی کورد پشتیوانی لە ستراتیژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم بۆ باشووری کوردستان و بەڕێز مەسعود بارزانی بە سەرۆکی خۆم دادەنێم”.

له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا به‌ڕیوبه‌ری كه‌ناڵی KNN نوسیویه‌تی ” بگەڕێنەوە لای بارزانی و داوای لێبوردنی لێبکەن، چونکە گەیشتینە ئەو قەناعەتەی سیاسەت و حکومڕانی بە منداڵ و تواڵ ناکرێت”.

شه‌وقى كانه‌بی هه‌ڵسوڕاوی دیاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پارتی تاکە هێزێکە بەرگری لە کورد دەکات و دەتوانێت لە دوژمنەکانمان بمانپارێزێت ، ئیتر کاتی ئەوەیە پشتیوانی لە ستراتیجی بارزانی بکەین و ڕێگە نەدەین بەرەی ئێرانی و حەشدو میلیشیا کوردیەکانی سەر بە ئێران کوردستان داگیر بکەن و بە ئارەزووی خۆیان تەراتێنی تێدا بكه‌ن “.

 

Back to top button