بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردن بکات

دوای کۆبونەوەیەکی پێنج کاتژمێری چڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، کەمێک بەر لەئێستا کۆتا هات، دوای کۆبوونەوەکە رایانگەیاند کە گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.

بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک دوای چەند کاتژمێر کۆبوونەوە، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردنەکەی 30ن ئەیلوول بکات، کە بڕیارە لە رۆژی سێشەممە 11-9-2018ـەوە بانگەشە دەستپێبکات.

Back to top button