خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌وه گه‌مارۆی عه‌بادیان دا له ده‌رگای پشته‌وه‌ی ئه‌و هۆتێله‌ی تێیدا دانیشتبوو رایكردووه

دوای ئه‌وه‌ی عه‌بادی سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌ر چووی عێراق به مه‌به‌ستی به‌دوا داچوونی ئاریشه‌كانی به‌سڕا سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یانكرد, به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی (دجله)ی عێراقی، خۆپیشانده‌رانی به‌سڕه، گه‌مارۆی حه‌یده‌رعه‌بادییان له هۆتێلێكی شاره‌كه دا نه‌یانهێشت سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌واو بكات
ماڵپه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی (دجله)ی عێراقی، له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یدا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه خۆپیشانده‌ران، گه‌مارۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ریان داوه.
ئه‌مڕۆ عه‌بادی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری به‌سڕه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگاكه كۆ بووه‌وه و تاوتوێی دۆخی پارێزگاكه‌یان كرد، كه ماوه‌ی دوو مانگه به‌به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی تێدا ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، عه‌بادی له هۆتێل شیراتۆن له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، گه‌مارۆی دراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بڵاو بكرێته‌وه.
پێشتریش له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كاندا، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی شاری به‌سره، خۆپیشانده‌ران گه‌مارۆی ئه‌و هۆتێله‌یان دا كه عه‌بادی تێیدا بوو، دواتر له ده‌رگای پشته‌وه، ده‌رباز كرا.