به‌به‌ڵگه: به‌فه‌رمانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك سێ پۆستی تر له كورد وهگیرانهوه
له‌دوای خیانه‌ی یه‌كێتی له 16/ئۆكتۆبه‌ری 2017 تا ئێستا زیاتر له 60 پۆست له كورد وهگیراونهتهوهو دراون به عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌مڕۆش به بڕیاری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پارێزگاری سه‌پێنراوی شاره‌كه, لەفەرمانگەی تەندرووستی کەرکووک، سێ به‌رپرسی دیكه‌ی کورد له پۆسته‌كانیان لادران و، به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش، ئه‌و كه‌سانه‌ی له وشێنیان دانراون، له نه‌ته‌وه‌كانی تورکمان و عەرەبن.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك به ڕێكه‌وتی 16/ 9/ 2018 و به واژۆی كه‌ریم وه‌لی جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی لای (خواكوڕك)ه كه‌وتووه، سێ به‌رپرسی كورد له پۆسته‌كانیان لا دران.
له فه‌رمانه كارگێڕییه‌كه، كه به‌پشتبه‌ستن به نووسراوێكی پارێزگاری به‌زۆر سه‌پێندراوی كه‌ركووك ده‌ركراوه، بڕیار دراوه به لادانی شاسوار عه‌لی محه‌مه‌د، له كاروباری ته‌كنیكییه‌كان و، دانانی، عه‌لی فه‌لاح، له شوێنه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها بڕیار دراوه به‌لادانی ، هیوا عومه‌ر جه‌بار، له كاروباری ڕاهێنان و په‌ره‌پێدان و، دانانی، محه‌مه‌د نه‌سیر، له شوێنه‌كه‌ی.
هه‌ر له فه‌رمانه‌كه‌دا، بڕیار دراوه به لادانی یاسر یوسف حه‌یده‌ر له به‌شی وردبینی و چاودێری و، دانانی ، شه‌ریف جاسم فه‌رحان، له شوێنه‌كه‌ی.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری باڵێكی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، شاری كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان داگیر كرد، دوای سه‌پاندنی ڕاكان سه‌عید به پارێزگار، چه‌ندین بڕیار بۆ ته‌عریبكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه، ده‌ركراوه.