مه‌حمود سه‌نگاوی : ئومێده‌وارین به‌رهه‌م ساڵح به‌قسه‌مان بكات و لایه‌نگرانی ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت :” به‌رهه‌م ساڵح له بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا بەقسەی كردوین، ئومێدەوارین لەوەشدا بە قسەمان بكات كە داوا لەلایەنگرانی هاوپەیمانی بكات دەنگ بە یەكێتی بدەن”.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه ۱٦ی۹ی۲۰۱۸ مه‌حمود سه‌نگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی له میانی مه‌راسیمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی یه‌كێتی لەبارەی دەنگۆی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی،ڕایگه‌یاند:” بەڵێ ئێمە دەستپێشخەریمان كردوە…پێشتریش داوامان لێ‌كرد نەبێتە سەرۆكی لیستەكەی خۆی، لەبەرئەوەی بەرهەم ساڵح پیاوێكی خۆشەویستەو رەنگە دەنگی ئێمە بكوژێت و دژایەتیی كاك قوبادی بكردایە كە كوڕی رابەری كۆچكردو مام جەلالەو رەنگە دوژمنان و نەیارەكانی ئێمە هەوڵبدەن یەكێتی دەنگی كەم بهێنێت بۆ ئەوەی یەكێتی بشكێت و قوباد تاڵەبانی بشكێت، بەڵام نابێت ئێمە بهێڵێن یەكێتی و قوباد تاڵەبانی بشكێت.”
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتیشی”بەڵێ كاك بەرهەم بەقسەی كردین نەبووە سەرۆكی لیستەكەی خۆی بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوایی تەكلیفمان لێ‌كرد رەنگە ئەگەر تۆ لیستت هەبێت كاریگەری لەسەر یەكێتی بكات، چونكە لە هەڵبژاردنی پێشوو هاوپەیمانی ۱۵۰ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لەوەشدا بە سوپاسەوە بەقسەی كردین، سوپاسی دەكەین”.
مەحمود سەنگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت:” ئێستا جارێكی تر خەریكین داوای لێ بكەین، داوا لە لەلایەنگرانی خۆی بكات كە دەنگەكانیان بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت، ئومێد دەكەین لەوەشدا بەقسەمان بكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دەشڵێت” پێمانوایە كاك بەرهەم پیاوێكی خۆشەویستە و ئەو كەسەیە كە جەنابی مام جەلال بە هەمومانی وت دوای من دەتوانێت رابەرایەتی یەكێتی بكات، بەڵام بەداخەوە لە یەكێتی چووە دەرەوە، ئێستاش دەمانەوێت بە هەمومان ئەو پیاوە بهێنێنەوە ریزەكانی یەكێتی، بۆئەوەی ریزەكانی یەكێتی پێ دەوڵەمەند بكەین، ئومێد دەكەم لەوەشدا بەقسەمان بكات، ئومێد دەكەم سەركردایەتی یەكێتیش بە یەكپارچە و دەنگ داوا لە كاك بەرهەم بكات بێتەوە ناو یەكێتی نیتشتمانی كوردستان”.
سەنگاوی ئاماژه‌ی دا و گووتیشی :”ئێستا یەكێتی و سەركردایەتی یەكێتی لەهەر كاتێكی تر یەكگرتوترە و بەیەك تیم و یەك دەنگ كار دەكات، هەوڵەكانی یەكێتی بۆ نزیكبونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان بەردەوامە، ئومێد دەكەم بتوانین بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەكانی دیكەش لە خۆمان نزیك بكەینەوە تا دەسەڵاتێكی بەهێز لەم ناوچەیەدا هەبێت كە بتوانێت خزمەتی ئەم ناوچەیە بكات”.