به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا بۆ قوباد تاڵه‌بانی به‌داتا و ژماره بۆمان روون بكه‌وه چه‌ند باڵ و چه‌ند كێشه‌تان هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی
پاش ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی هێرشی كرده سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌همه‌نی كاك عه‌بدولڵا كاندیدی ژماره 77ی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، كاك قوباد تاڵه‌بانی باسی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ولێر ده‌كات و ده‌لێت هه‌ولێر له‌و قورخكاریه رزگار ده‌كات، ئه‌م قسیهیی كاك قوباد پێمان ده‌لێت، كه یه‌كێتی ئێستا سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌یه، ناوماڵێكی بێ كێشه‌ی هه‌یه، سلێمانی كێبركێی پاریس ده‌كات له خزمه‌تگوزاری دا و رۆژێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایه، رۆژی دوای ئه‌وه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه پارێزگایه له شاری سلێمانی”.
هه‌روه‌ها به‌همه‌نی كاك عه‌بدولڵا ده‌شلێـ”ئه‌م قسانه‌ی كاك قوباد رێك ئه‌وه‌مان بۆ شی ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێتی ئه‌وه‌نده خزمه‌تگوزاره شه‌قامی 120ی ته‌واو كردووه به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 150 داناوه، ئه‌م قسه‌ی كاك قوباد رێك وامان پێده‌لێت، كه یه‌كێتی له‌كه‌ركووك خیانه‌تی لێكراوه و له‌پشته‌وه، پاشه‌كشه به‌هێزی پێشمه‌رگه كراوه، ئه‌مانه هه‌موو له قسه‌ی كاك قوباد ده‌چێت، نه‌ك له واقعی یه‌كێتی ئه‌رێ كاك قوباد پێمان ناڵێت له‌ناو یه‌كێتی چه‌ند باڵ و چه‌ند كێشه هه‌ن، به‌س تخوا به داتا پێمان بده‌ن، ئه‌رێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناو ماڵی خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه بێت ده‌یه‌وێت چی بلێته خه‌ڵك و چۆن رووی قسه‌ی هه‌یه”.
كاك عه‌بدولڵا ده‌شلێـ”ئه‌رێ كاك قوباد بۆمان روون بكه‌وه، 10 ساڵه پرۆژه‌ی 100مه‌تری به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، له سنوری سلێمانی، نه‌ك كوا پرۆژه‌كه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه 60 مه‌تریه‌كه چاكراوهتهوه، ئه‌رێ ئێوه خه‌ڵك به‌چی ده‌زانن، پێشت نهگووتین ئامۆزا و براگهورهكهت، له‌پێناو چی وایان له‌كه‌ركووك كرد، كوا بۆ خه‌ڵك روونی بكه‌وه”.