ئارێز عه‌بدوڵا:بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن و داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان ده‌ستپیشخه‌ری به‌رهه‌م ساڵح بوون بۆ یه‌كێتی

له‌میانه‌ی وتووێژێكی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئارێز عه‌بدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،له‌باره‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:” هه‌ڵوێسته‌ نه‌رمه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح و به‌شداریكردن له‌ كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و بایكۆتكردنی هه‌لبژاردن و داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان ،ده‌ستپێشخه‌ری به‌رهه‌م ساڵح بوون یه‌كێتی پێشوازیان لێده‌كات هه‌نگاوی باشیان ناوه‌ بۆ گفتو گۆ له‌گه‌ڵمان “.

له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی به‌رهه‌م ساڵح كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ۱۲ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ یه‌كێتی ساخته‌كاری ئه‌نجام دابوو وئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی گووتی :” ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ساخته‌كاری كردووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دا بۆچی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌نێت ؟ لای ئێمە وه‌ك یه‌كێتی، هاوپەیمانێتی واتا دکتۆر بەرهەم ئەویش گفتوگۆی هاتنە ناوەوەی ناو یەکێتیمان لەگەڵ دەکات نەک باسی ڕێکەوتنی سیاسی، ئەگەر هاته‌وه‌ ناو یه‌كێتی به‌فه‌رمی ڕیگه‌یاند كه‌ بۆته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی ئەوکات ڕەنگە بتوانێت ببيتە یەكیک لەپێنج کاندیدەکەی کەلەناو سەرکردایەتی یەکێتی گفتوگۆی لەسەردەکرێت.”

له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێت:” تا ئێستا پارتی سوره‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو نه‌گه‌یشتینه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك،به‌ڵام دەبێت بەزوترین کات یەکلایی بکرێتەوە کاندید لەنێوان پارتی و یەکێتی ئەگەر پارتی و یەکێتی نەگەیشتنە ڕێکەوتن لەسەر کاندیدێکی دیاریکراو ئەوا پارتی و یەکێتی بەجیا هەریەکەیان کاندیدییان دەبێت، ئێمە خۆمان وەک یەکێتی کاندیدمان دەبێت خۆ عیراق لەسەر ئێـمە ناوەستێت.”

له‌باره‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ئارێزعه‌بدوڵا گووتی:” لە ئێستادا چوار کەس لەناو یەکێتیدا ناویان دێت بۆ کاندید بوون فوئاد مەعسوم، محەمەد سابیر،مەلا بەختیار، ئەگەر دکتۆر بەرهەم بەفەرمی ڕایگەیاند گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی ئەوکات دەتوانێت ببێتە کاندید، تا نەگەڕێتەوە ناو یەکيتی کاندیدکردنی کارێکی زەحمەته‌، مه‌رجی یه‌كێتی بۆ ئه‌وی ببێته‌ یه‌كێك له‌كاندیده‌كان تا له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت دكتۆر به‌رهه‌م به‌فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نێت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وكات ڕه‌نگه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌پێنج كاندیده‌كه‌ له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یكێتی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.”

Back to top button