بەشی دووەم..تەحویلی یەکێتی بۆ بەرهەم ساڵح و کشوماتێکی سیاسی

تەنیا کوردی
 
د.بەرهەم ساڵح تەواوی هیوای لەسەر ئەوە چنیبوو کە ببێتە سەرۆککۆماری عێراق، یانیش ببێ بە سکرتێری گشتیی یەکێتی، بەرهەم کە خۆی بە سیاسەتێکی تێگەیشتووی بەریتانیا و ئەمەریکا پێناسە دەکرد، ئەمجارە کەوتە تەڵەی ماڵی تاڵەبانی و ئێران، بە جۆرێک کە لەنێو جەماوەردا کشوماتیان کرد.
 
ئێران بە دیوێک و ئەمەریکاش بە دیوێکی دیکە وایان نیشاندا کە ئەوان رازین د.بەرهەم سەرۆککۆماری عێراق بێ، ئەگەرچی د.بەرهەم ئامادەبوو قەوارەکەی رادەستی یەکێتی بکات لە بریتی ئەوەی بیکەن بە سەرۆککۆمار، بەڵام ئەم کارە بۆ بەرهەم وانەبوو کە بیری لێدەکردەوە، چونکە مەلا بەختیار هاتە نێو هاکێشەکە و لەو لاتریشەوە پارتی ئەم پۆستە بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێ، ئەگەر بەرهەم ساڵح نەبوو بە سەرۆککۆمار ئەوا گەورەترین گورزێک لەدوولاوە بەر بەرهەم دەکەوێ، یەکێک لە قەوارەکەی کە متمانەیان پێنامێنێ و هەمیشە وا لە بەرهەم دەڕوانن کە قەوارەکە بکاتە قوربانی کورسییەکی خۆی، لەلایەکیش یەکێتی بەرهەمی لە نێو جەماوەردا لە پەڕوباڵ کرد، چونکە نەیهێشت لیستەکەی بەشداری هەڵبژاردن بکات، بۆیە لە ئەگەری بێپۆست مانەوەی بەرهەم ساڵح قەوارەکە دەبنە سەر ئێشەیەک بۆ یەکێتی، چونکە هەم د.بەرهەم لەوە تێگەیشت کە بە گەمەیەکی سیاسی ئێران و یەکێتی کشومات کرا، قەوارەکەشی متمانەی لە نێو خەڵکدا لە دەست دا.
 
ئەگەر د.بەرهەم کرابووا بە سەرۆککۆماریش کە ئێستا یەکێتی رەتیکردووەتەوە، ئەوا دووبارە قەوارەکەی متمانەیان بە بەرهەم نەدەما، چونکە دەزانن ئەو کاتە قەوارەکەی فرۆشتووەتەوە یەکێتێ، بۆیە دەکرێ بڵێن د.بەرهەم لە لایەن قەوارەکەی و یەکێتی و خەڵکدا نیشانەی سەرسورمانی زۆری لەسەر دروست بووە.
 
ئێستا کە د.بەرهەم چانسی سەرۆککۆماری نەما، بەڵام ئەو هێشتا لە هەوڵدایە کە ئەو پۆستە وەرگرێ، ئەگەر پۆستەکەی پێ گرەنتی نەکرا، لە ژیانی سیاسی خۆیدا شکستێکی گەورەی دێتە پێش، قەوارەکەشی ناتوانێ ئەو دەنگە و رەنگە بێ کە هیچی بۆ بەرهەم پێبکرێ، چونکە لە بنەڕەتدا بەرهەم بۆ نیەتی سەرۆککۆمار دروستی کردبوو، رەنگە ئەو قەوارەیە کە ناویان لە لیستی کۆمسیۆن ماوە یان ئەوەتا بە پەڕاوی سپی دەچنە نێو هەڵبژاردن، یانیش بە نهێنی دەنگی حزبێکی دیکە تاقیدەکەنەوە، چونکە لە ئەگەری تێگەیشتنی تەواوی قەوارەکە لە بەرهەم و یاری یەکێتی و ئێران، زۆر بەکەمی دەنگی ئەو قەوارەیە یەکێتی تاقی دەکاتەوە.
ئەگەر بەرهەم توانی سەرۆککۆمار بە دەستبێنێ، ئەوا قەوارەکەی کشومات دەبێ، بۆیە کێشەی بەرهەم و قەوارەکە کەوتووە سەر هێڵێک کە یەکێک ئەوی دیکە دەسڕێتەوە، لە ئەگەری مانەوەی قەوارەکەش کە بەرهەم پۆستی سەرۆکۆماری پێنەدرێ، دووبارە هەم بەرهەم هەمیش قەوارەکە کشتومانێکی جەماوەریان دەبێ.
 
لە بنەڕەتدا ئێران ویستی کە بەرهەم بگەڕێتەوە نێو یەکێتی، چونکە ئەمانە پڕۆژەیەکی تەحویلی ئێران بوون بۆ چەند میحوەرێک، بەڵام پەرتەوازەیی نێو یەکێتی و لکانەوەی ئەو پارچانە بە یەکێتی خۆی کارێکی سەختە چونکە ئێستا خەڵک بە گەمەکان دەزانێ و سیناریۆکان بە زوویی ئاشکرا دەبن.
 
لە بنەڕەتیشدا ململانێی نێوان هێرۆ و ماڵباتەکەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە پێشوودا رەنگە ئێستا تەواو وێنەیەکی لای د.بەرهەم دروستکردبێ کە ئەمە بۆسەیەکی یەکێتی بووە وەک نەخشەیەکی ئێران کە بەرهەمیان وا پەڕوباڵ کرد و ئێستاش بە ناچاری بۆ پۆستێکی کەمتر لە سەرۆککۆمار هەوڵی لەگەڵ بدەن بیگەڕێننەوە، بەرهەم ساڵح خۆیشی دەزانێ بە قۆناغی کشوماتی سیاسی دەڕوات، نە بە گەڕانەوەی بۆنێو یەکێتی پێگەی بەرزدەبێتەوە ئەگەر بیکەن بە سەرۆککۆماریش، نە مانەوەی لە دەروەی یەکێتی، بۆیە بەرهەم دەکرێ بڵێین یاریچییەکی باش نەبوو و نەیتوانی لەو یارییەی کە دەستی بۆ برد سەرکەوتوو بێ، هەتا ئەگەر ببێ سە سەرۆککۆماریش.
 
یەکێتی کە لە بنەڕەتدا پڕۆژەکەی تەحویلی بوو، بەرهەمیش یەکێک بوو لەو گەمانەی کە ئێران لەگەڵ یەکێتی وای لێکرد و ئەمەش لێکەوتەی تەدبیر بوو کە هێڵێک بەسەر گەورەبوونی بەرهەم کێشرا و سنووری بۆ دانرا، بۆیە د.بەرهەم تەنیا دەرفەتێکی لە پێشە کە بەتەواوی بکەوێتە دژایەتی یەکێتی و قەوارەکەشی ئیدی دوای تێگەیشتن لەو گەمە لە چەند رۆژی دابێ، سەختە بۆیان بۆ دەنگدان یەکێتی تاقی بکەنەوە..یانیش ئەگەر گەڕانەوە نێو یەکێتی ئەوا قەوارەکە بە تەواوی تەدبیر دەبێ.
چاوەڕی بەشی سێیەم بن.
Back to top button