مالیكی: له‌ تویتێكدا ده‌لێت له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران رێكنه‌كه‌وتووین

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مژاری یه‌كلا بوونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ نێوان لیست و هاوپه‌یمانێتیه‌ شیعه‌كان له‌ نێو میدیا و سۆشیال میداكانی عێراق گه‌رم بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: “لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق رێکنەکەوتووین”.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە توویتێکدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توریته‌ره‌وه‌ نووسیویەتی، هاوپەیمانێتی بنیات، تاوەکو ئێستا لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رێکنەکەوتووە. ئاماژەی بەوەشداوە، هاوپەیمانێتییەکە چەند پرەنسیپێکی دیاریکراوی بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریکردووە.

هاوپەیمانێتی بنیات لە هەریەک لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانێتی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، بزووتنەوەی عەتا و چەند لایەنێکی دیکە پێکدێت.

Back to top button