قارچك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌كات به‌مجۆره‌.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، پڕۆفیسۆر مارگێریتا کانتۆرنا لە زانکۆی پێنسێلڤینیای ئەمەریکا، بە تاقیکردنەوەی لەسەر چەند مشکێک، توانی ئەوە ئاشکرابکات، خواردنی بەشی ژێرەوەی قارچکی سپی، ئەو بەکتریایانە لە لەشی مرۆڤدا زیاد دەکەن کە رۆڵیان هەیە لە دروستکردنی گلوکۆوز.”

هەر بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە، قارچک هەندێک ماددەی تێدایە کە هەرسنەکراون و یارمەتی زۆربوونی ئەو زیندەچانە دەدەن کە لەناو لەشی مرۆڤدا دەژین و سوودیان بۆ هەرسکردن هەیە.

دوو جۆر شەکرە هەیە، یەکێکیان بەهۆی کەمی هۆرۆمۆنی ئەنسۆلینە و دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی گلوکۆوز، دووهەمیان، بەهۆی ناڕێکی رێژەی ئەنسۆلینە و لەشی مرۆڤ پەیوەندی لەگەڵ هۆرمۆنەکە تێکدەچێت.

قارچک بەتایبەتی بەشی خوارەوەی، سوودی بۆ رێگری و چارەسەری جۆری یەکەمی نەخۆشی شەکرە هەیە.

Back to top button