نیمار به‌ گریانه‌وه‌ په‌شیمانم…

لە نوێترین هەواڵدا لەسەر گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە، رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە:”نەیمار بەو کەسانەی راگەیاندووە.” کە متمانەی پێیەتی لە یانەی بەرشەلۆنە، دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکەو لەم دواییە لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەی بەرشەلۆنە کۆبۆتەوەو  دەستی بە گریمان کردووە و پەشیمانی خۆی لە چونی لە یانە کەتەلۆنیەکە نیشانداوە.”

هەروەها نەیمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌.” من پەشیمان یانەی بەرشەلۆنەم جێهێشتووەو هەڵەم کردووە، کەسە نزیکەکانی نەیماریش لە بەرشەلۆنە دەڵێن ئەو لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

لە کۆتایدا سەرچاوەکە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە زەحمەتە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نرخێکی زۆری تێدەچێت و یانەی بەرشەلۆنەش دۆخی ئابووری یانەکەی خراپەو توانای پێدانی بڕە پارەیەکی زۆریان  بەو یاریزانە نییە.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” نەیمار بە گرێبەستێک بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە 2ی8ی2017 لە یانەی بەرشەلۆنەوە چووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ ماوەی ٥ ساڵ لەگەڵ ئەم  یانەیە گرێبەستی  واژۆکرد.

Back to top button