به‌غدایه‌كی بێهێز له‌به‌رده‌م سه‌رۆك بارزانی دایه
رێكان سه‌باح
ئایا بارزانی له پێگه‌یه‌كی لاواز سه‌ردانی به‌غدای كرد؟ یان به‌غدا له پێگه‌یه‌كی لاواز پێشوازی له‌سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه بوو، كه (جاش میدیا) خستیانه روو بۆ رای گشتی، لێره‌دا ئاماژه‌كانی سه‌ردانه‌كه، دوای ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆك بارزانی و پارته‌كه‌ی له پاش خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر دا وه‌ك براوه‌ی دوو هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆم، واتا بارزانی كه براوه‌ی ریفراندۆمه به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هێرش و ئابلوقه و پیلانگێری و خیانه‌ته، توانی ریفراندۆمی كوردستان به سڕكراوی له گیرڤانی كوردستانیان بپارێزێت” نه‌ك به هه‌ڵوه‌شاوه‌یی”، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵێكی زۆر خیانه‌تی ناوه‌خۆی و پیلانگێری ئیقلیمی له‌دژی كوردستان تا ئاستی بیركردنه‌وه له داگیركاری هه‌ولێر چوو، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی و پارته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوون ” ریفراندۆمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنه‌وه” ته‌نها به سڕكردنی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش جیاوازی هه‌یه، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕكردن كه ئێستا له گیرڤانی تاك تاكی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستانه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق توانی ببێته یه‌كه‌م حزب له‌سه‌ر ئاستی عێراق، جگه له‌و پێگه‌یه‌دا، له هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا، جارێكی تر پارتی توانی (45) كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و به‌جیاوازیه‌كی زۆر ركابه‌ره‌كانی به‌رامبه‌ر پارتی و بارزانی دۆران، كه‌وایه، هێزی سه‌رۆك بارزانی له بوونی پێگه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی دا ده‌رخستنی ئه‌و راستیه‌یه كه سیاسه‌ته‌كانی له‌لایان خه‌ڵكی كوردستان به‌ته‌واوی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و داخوازی ره‌وای بۆ كراوه، كه ئه‌مه‌ش له دونیای سیاسه‌تی ئه‌مرۆدا به‌رمه‌بنایی هێزێكی له‌بن نه‌هاتووه”.
به‌ڵام پرسیاره دووه‌م ئه‌وه‌یه ئایا به‌غدا له‌پێگه‌یه‌كی به‌هێز پێشوازی له سه‌رۆك بارزانی كردووه؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، به دوو قۆناغ ههڵهسهنگێنرێت، واتا پاش رووخانی رژێمی به‌عس له عێراق ده‌سه‌ڵاتی شیعه له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵی دا، بووه ناوه‌ندێكی تهداخوڵاتی هێزێكی وه‌ك ئێران، واتا قوه‌ی ئێرانی بۆ به‌غدا زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شیعه‌یه بوو، كه له عێراقدا له‌پاش ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هاته بوون، به‌ڵام هیچ كاتێك عێراق نه‌یتوانی بێ قوه‌ی ئێران رووبه‌روی هیچ نه‌یارێكی ببێته‌وه، چ له پارستنی به‌غدا له هێرشی داعش، چ له رووبه‌رو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پارتی و سه‌رۆك بارزانی دا، ده‌یان نموونه‌ی به‌رجه‌سته هه‌یه، كه عێراق به‌رده‌وام بهقوهی تاران توانیویه‌تی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م شه‌پۆڵی هێزی هه‌رێمی و پارتی و سه‌رۆك بارزانی دروست بكات، دیارترین نموونه‌ش هێرشی كه‌ركووك و خیانه‌تی (16) ئۆكتۆبه‌ر”.
بۆیه پاش دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا له‌وه تێگه‌یشت كه رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له به‌سرا تا موسڵ په‌یامێكی روونه كه ده‌سه‌ڵاتی ئێستا به‌غدا له‌لایان خه‌ڵك ره‌د كراوه‌ته‌وه، به‌نموونه‌ی كه‌می به‌شداری تا ئاستی سه‌دا (18) یان سه‌دا (20)، بۆیه به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی رهتكراوهی له ناو گه‌لی عێراقدا، رووبه‌روی ئابلوقه‌ی قورسی سزاكانی ئێران بوو، واتا به‌غدا جگه له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌لایان خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن ره‌تكرایه‌وه، به به‌ڵگه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن، قوه‌ی خۆپارێزی و جوڵه‌كانی له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین و چڕترین ئابلوقه‌ی ئه‌مریكی دایه كه ئێرانه، بۆئێستا به‌غدا هه‌م قوه‌ی جوڵه‌كانی له‌به‌رده‌م ئابلوقه‌ی چڕی نێوده‌وڵه‌تی دایه، چ له‌رووی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێگه‌یه‌كی لاوازی هه‌یه به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایان گه‌لی عێراق،وه‌لێ ئه‌وه‌ی به‌غدا ناچار ده‌كات كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكات، له‌ده‌ست دانی داهاتووی قوه‌ی هێزه‌كه‌یه‌تی كه ئێرانه، نه‌ك نیاز پاكی له مهشتهڵی به‌رهه‌م هێنانی فاشیزم له هه‌مبه‌ر كوردی له به‌غدا،
هیچ كاتێك به‌غدا به‌بێ تاران نه‌یتوانیوه له‌به‌رده‌م شه‌پوڵی به‌هێزی هه‌رێم و سه‌رۆك بارزانی خۆی بگرێت، به‌رده‌وام له هاوكێشه‌ی دژایه‌تی و سیاسه‌تی دژه هه‌رێمه‌ی كوردستان بوون، قوه‌ی تارانی دژ به كوردستان به‌كار هێناوه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌غدا له پێگه‌یه‌كی لاوازی رهتكراوهی به‌رده‌م گه‌ل و لاوازی له ئابلوقه‌ی ئابووری قوه‌ی هێزی دایه، كه‌وایه به‌غدا ناتوانێت به‌رجه‌سته‌ی به‌هێز بوونی خۆی بكات له‌به‌رده‌م سه‌رۆك بارزانی دا ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێمه بلێن سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی له‌كاتێكدا بوو كه به‌غدایه‌كی بێهێز له‌به‌رده‌می دا وه‌ستابوو، ئه‌مه‌ش له چركاندنی وێنه‌ی سیاسه‌تدا، ته‌نها له بوونی پێگه و روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا ده‌توانرێت به‌رجه‌سته‌ی قۆناغی نوێی سیاسه‌ت بكات نه‌ك هیچ كه‌سی تر”.