پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی نێت تیڤی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی منداڵێك ماچ ده‌كات
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی نێت تیڤی مامه‌ڵه‌یه‌كی نائاسایی له‌گه‌ڵ منداڵێك ده‌كات، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێناوه”.
نووسه‌رێك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك ده‌نووسێـ”ئەوە چەپاندنە و ڕاستەوخۆ دەستدرێژییە بۆ سەر حەرەمی ئەو منداڵە، بە هیچ جۆرێک نەک نابێ ماچیکەیت، نابێ لێشی نزیکبیتەوە، واتە دەبێ مەودای نێوان منداڵەکە و ئەو کوڕە یەک مەتر بێت، ئەمە پێیدانوساوە، بەڕاستی بەداخەوە هەرچی کەسە لەسەر تیڤی بەرنامەیان داوەتێ، بەبێ ئەوەی زەڕەیەک لەو بوارە شارەزابن.”
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كرته ڤیدیۆیه، ڕێژین محەمەد نوسیویەتی، ئەم کەسە هیچ لە مانای ڕاگەیاندن و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی نازانێت، جا بەهۆی دوو کەسی وایە ناوی بواری ڕاگەیاندن لە کۆمەڵگە، بە جۆرێکی تر بیری لێ دەکرێتەوە.