خورما لە ٨ نەخۆشی زستانە دەتپارێزێت

سەرباری ئەوەی دەوترێ ھەرچی شیرین بوو تەندروست نیە بەڵام چەند میوەیەکی وشککراو ھەیە کەدەوڵەمەندە بەشەکر و زۆر بەسوودە  ئەویش خورمایە.

خورما جیادەکرێتەوە بەسودە زۆرەکانی بەتایبەت لەوەرزی زستاندا کەشتێکی زۆر پێویستە بۆ پاراستن لەنەخۆشییەکان و چەندین رەگەزی سەرەکیی تێدایە لەڤیتامین و کانزاکان و ئاسن و کالیسیۆم و گلوکۆزی سروشتی و ریشاڵ کەووزەی پێویستی تێدایە بۆ لەش و گەرمی دادێنێت.

وێبسایتی “بۆڵد سکای”ی ھیندی ٨ سودی خورمای خستۆتەروو بۆ پاراستن لەنەخۆشییەکانی وەرزی زستان:

١. گەرمکردنەوەی لەش بەوپێیەی سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵ و ئاسن  و کالیسیۆم و ڤیتامین و مەگنیسیۆمە.

٢. چارەسەری پەتا ئەگەر توشی بویت ٢ خورما و ١ دەنک ھێل تێکەڵ بکە لەگەڵ چەند پارچەیەک بیبەری تیژ وبیخە ئاوی گەرمەوە و بیکوڵێنە و وەک گیراوە بیخۆرەوە بە لەخەوتن دوای پاڵاوتنی.

٣. چارەسەری رەبوو: رۆژانە بەیانی و ئێوارە ١ دەنک خورما بخۆ.

٤. بەھێزکردن و دابینکردنی ووزە بۆ لەش بەو شەکرە سروشتییەی لەنێو خورمادا ھەیە

٥. چارەسەری قەبزی :بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەریشاڵ بەسوودە و دەتوانیت خورما بخەیتە ئاوەوە بەدرێژایی شەو و بیھاڕیت و بەیانیەکەی بیخۆیتەوە لەسەر سکی ناشتا

٦. پاراستنی تەندروستی دڵ و رێکخستنی لێدانەکانی و رێگری لەمەترسی توشبون بەجەڵتەی دڵ لەزستاندا.

٧. کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان بەھۆی تایبەتمەندییە دژە ھەوکردنەکانەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان بەتایبەت لەزستاندا.

٨. دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن لەرێی خواردنی مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمەوە کەلەنێو خورمادا ھەیە، بۆیە رۆژانە باشترە ٦ دەنک خورما بخورێت.

 

Back to top button