
ئایفۆنێك ژیانی چەند گه‌شتیارێكی له مردن ڕزگار کرد
كۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌ك له گه‌شتێكدا كاتێك له‌ناو ڕووباردابوون تووشی رووداوێك بوون و به‌هۆیه‌وه به‌له‌مه‌كه‌یان نقوومبوون، به‌ڵام یه‌كێكیان كه خاوه‌نی مۆبایلێكی ئایفۆن بوو توانی له‌ناو ئاوه‌كه‌دا پێوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتن بكات و خۆیان رزگاربكه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له مۆبایلێكی ئایفۆن ده‌كات كه بووه‌ته هۆی رزگاركردنی كۆمه‌ڵه كه‌سانێك له مردن و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ دوای ئه‌وه‌ی ئایفۆن حه‌وتی دروست كرد سیسته‌می كاركردنی ژێر ئاوی بۆ دانا، تا ئێسته‌یش مۆبایله‌كانی به‌م شێوه‌یه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و گه‌شتیارانه‌یش مۆبایلی ئایفۆن هه‌شت پڵه‌سی پێ‌بوو كه له ژێر ئاودا كارده‌كات.
ئه‌و كچه‌ی خاوه‌نی مۆبایله‌كه‌بوو ناوی “ریچاڵ نیڵ”ه و ته‌مه‌نی 28 ساڵانه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی وه‌ك گه‌شتێك چوون بۆ كه‌نارێكی ده‌ریا له ژاپۆن له دوورگه‌ی ئۆكیناوا و له‌وێ تووشی ڕووداوێك بوون كه به‌هۆیه‌وه به‌له‌مه‌كه‌یان نقوومبوون، به‌ڵام به‌هۆی كاركردنی مۆبایله‌كه‌ی له‌ژێر ئاودا كچكه توانی پێوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتن بكات و رزگاریان بێت له خنكان.




