سوودە سەرسوڕھێنەرەکانی خواردنی ماسی و ماست بەیەکەوە

خواردنی ماست و ماسی ئەگەر بەیەکەوە بخورێن، گوایە زیان بە ئەندامی ھەرسی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەپێچەوانەوە چەندین سوودی تەندروستی ھەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێییەکان لە ئەنجامی کارلێکی پرۆتینەکانی ماسی و ماست ڕەنگە بەشێکی کەم لە مرۆڤ تووشی ھەستیاری پێست بکات، بەڵام بە ماوەیەکی کەم و کاریگەرییەکی زۆری نابێت، ماست دەوڵەمەندە بە ماددەی کالسیۆم کە گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەتایبەتی بۆ ئێسک و ددانەکان، لەگەڵ ئەوەیشدا ڕێژەیەکی باش لە پرۆتینەکانی تێدایە، ماسوولکەی لەشیش بەھێز دەکات، ھەروەھا ئەو بەکتریا بەسوودەی کەلەناو ماست بوونی ھەیە یارمەتی ھەرسکردنی خۆراک دەدات.

کاتێکیش ماست لەگەڵ ماسی دەخورێت بەھۆی ئەوەی سەرچاوەیەکە بۆ دەستکەوتنی کانزاکانی کالیسیۆم و فۆسفۆر و یۆد سودەکانی بۆ تەندروستی ئێسک و ددانەکان دوو ھێندە دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەی “ئۆمێگا سێ” کە لەناو ماسی بوونی ھەیە توانای لەناوبردنی چەوری زیان بەخشی دەبێت، ھەر بۆیە ئەو کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن کێشی لەشیان کەمبکەنەوە یان خۆراکێکی تەندروست بخۆن دەتوانن سوود لە خواردنی ماسی و ماست بەیەکەوە وەربگرن.

 

Back to top button