چ کەسێک نابێ قاوە بخواتەوە؟

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی لە سەرانسەری جیھاندا زۆر کەس دەیخۆنەوە، بەڵام کەسانێک ھەن، نابێت قاوە بخۆنەوە.

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە زۆربەمان لە کاتی سەر ئێشە، یان ماندوویەتی و خەواڵوویی ڕووی تێدەکەین و دەیخۆینەوە، بەڵام ھەندێک کەس ھەن، نابێت بە ھیچ شێوەیەک قاوە بخۆنەوە، ئەو کەسانەش بریتین لە:

– ئەو کەسانەی ڕێژەی خوێنیان کەمە.

– خانمانی دووگیان.

– ئەو خانمانەی شیری خۆیان بە منداڵەکانیان دەدەن.
– ئەو کەسانەی دڵەکوتەیان ھەیە.
– کەسانی بەساڵاچوو، بە تایبەت ئەوانەی کێشەی پووکانەوەی ئێسکیان ھەیە.
– ئەو خانمانەی گرێ لە مەمکیان ھەیە.

Back to top button