توێژینەوەیەك پەیوەندی نێوان خاوێنكردنەوەی ددان و لاوازی سێكسی ئاشكرا كرد
ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ پەیوەندی نێوان خاوێنكردنەوەی ددان و لاوازی توانای سێكسی پیاوانی ئاشكرا كردوە بۆ ئەوەی هۆشداری بێت بۆ هەندێك كەس.
كەسێك لە كۆی 5 كەس لە جیهاندا كێشەی پوكیان هەیە و بەهۆیەوە گرفتی برینداری پووك و ناخۆش بوونی بۆنی هەناسەیان بۆ دروست دەبێت و ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوە دەبێتە هۆی كەوتنی ددانەكان.
ئەم توێژینەوەیە لە زانكۆی جینان ئەنجامدرا و تیایدا 213 هەزار پیاو بەژداریان كرد و شیكردنەوەیان بۆ باری تەندروستی ددان و تەندروستی سێكسیان كردوە وەك ئەوەی لە گۆڤاری میرۆری بەریتانیدا هاتووە.
لە توێژینەوەكەدا هاتووە خاوێن ڕانەگرتنی دەم و ددان ئەگەر لاواز بوونی سێكسی سێ هێندە زیاد دەكات، چونكە هەوكردنی پووك دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هۆرمۆنی سێكسی “تستۆستیرۆن” و زیاد بوونی هەوكردن.
بۆ ئەوەش داوا لە پیاوان دەكرێت خاوێنی دەم و ددان و پوكیان بپارێزن و نێوانی ددانەكانیان بە پەت خاوێن بكەنەوە و كێشانی جگەرە و خواردنەوەی مەی و نەخۆشی شەكرە ئەگەری هەوكردنی پووك زیاد دەكات.