محەمەد حەلبوسی: سبەینێ دەنگ لەسەر بودجەی گشتی دەدەین
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ـی گەڕاندەوە حكومەت بە مەبەستی پێداچوونەوە , دوای دەستكاری كردنی پڕۆژەی بودجە زیاتر لە دوو هەفتەیە پڕۆژەكە جارێكی تر نێردراوەتەوە پەرلەمان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دا، دانیشتنی سبەینێ چوارشەممە بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 و پڕكردنەوەی كابینەی حكوومەت، تەرخان بكات.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، ڕای گەیاند: “سبەینێ دەنگ لەسەر بودجەی گشتی دەدەین لەگەڵ پڕكردنەوەی كابینەی حكوومەت بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی”.
ئاماژەی بەوەش دا، كە لەدانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، پەرلەمان میوانداری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.
لەخشتەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، هەردوو بڕگەكە هاتووە و دانیشتنەكەش كاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ دەست پێدەكات.