سێ هۆکاری قەڵەوبوون بزانە

هۆکارەکانی زۆربوونی کێشی لەش یان قەڵەوی زۆرن و زۆر جار باس لە هۆکارەکان و چارەسەرەکان کراوە، بەڵام هەندێک هۆکاری تری لاوەکی هەن کە کاریگەرییان هەیە لەسەر زۆربوونی کێشی لەش و هەمیشە پشتگوێ دەخرێن.

یەکێک لەو هۆکارانە خواردنی نان یان هەر خۆراکێکی ترە لە درەنگانی شەو، هۆکارێکی تر خواردنەوەی مەشرووبە لە کاتی شەو و درەنگانی شەو و پێش خەوتندا، هۆکاری سێیەم ئاڵۆزبوونی سەعاتەکانی خەوە لە کاتی شەودا، بۆ نموونە ئەگەر لە ریزی ئەو کەسانەی کە لە کاتی خۆیدا وەکوو پێوست ناخەوی و خەوت نییە، ئەگەری زۆرە کە قەڵەو ببیت.

جێی باسە هەر کام لەم هۆکارانە یاخود یەک یان چەند دانە لەم هۆکارانە کێشی جەستە لە حاڵەتی ئاسایی خۆی لادەبات و نائاسایی قەڵەوی دەکات.

Back to top button