ھۆکارێکی دیکەی قەڵەوی دەدۆزرێتەوە

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ، ھۆکارێکی دیکەی قەڵەوی ئاشکرا دەکات و چۆنیەتیی خۆپاراستن لە قەڵەبوونیش دەخاتە ڕوو.

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای)، توێژینەوەیەکی زانستیی نوێی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکرا کراوە، کەمخەوتن دەبێتە ھۆی قەڵەوبوونی مرۆڤ.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ئەو کەسانەی ڕۆژانە لە حەوت کاتژمێر کەمتر دەخەون، زیاتر لەو کەسانە قەڵەو دەبن، کە زیاتر لە حەوت کاتژمێر دەخەون.

لە توێژینەوەکەدا باس لە چۆنیەتیی خۆپاراستن لە قەڵەوبوون باس کراوە و ئاماژە بەوە دراوە، کە بۆ ئەوەی مرۆڤ قەڵەو نەبێت، پێویستە ڕۆژانە حەوت تا نۆ کاتژمێر بخەوێت.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، کە کەمخەوتن زیاتر گەنجان قەڵەو دەکات و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەو کەسانە نییە، کە تەمەنیان لە 40 ساڵ زیاترە.

Back to top button