دواخستنی میزكردن ئەم مەترسیانەی هەیە

زۆر هێشتنەوەی میز زیان بە بۆڕی میزو میزەڵدان دەگەیەنێت و زۆر جار دەبێتە هۆی بریندار بوون و دڕانی بۆڕی میز، كە ئەوەش زۆربەی كات بە نەشتەرگەری چارەسەر دەكرێت، وە لە زۆر كاتی تردا میزەكە لە بۆڕی میزدا گیر دەبێت و بە قەستەرەی بۆڕی میز چارەسەری بۆ دەكرێت.

بەردەوام هەڵگرتنی میز بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولكەكانی حەوز.

هەڵگرتنی میز هۆكارە بۆ كۆبوونەوەی بەكتریاو میكرۆب، ئەمەش سەرچاوەیە بۆ هەوكردنی میزەڵدان و گۆڕانی ڕەنگی میز، ئەمەش بە سەردانی كردنی پزیشك و وەرگرتنی چارەسەری تایبەت چارەسەر دەكرێت.

یەكێكی دیكە لە زیانەكانی هێشتنەوەی میز دروستبوونی بەردی گورچیلەو هەوكردنیەتی، جگە لە ئازارێكی زۆر كە تەنها لای پزیشك چارەسەر دەكرێت، هەندێك جار نەشتەرگەریش ئەنجامدەدرێت.

 

Back to top button