ده‌زانی تامێسك و شێرپه‌نجه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟
زاناكان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ڤایرۆسی تامێسك و شێرپه‌نجه به هه‌مان شێوه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا بڵاوده‌بنه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته له پێگه‌ی “Neuroscience News” بڵاوكراوهتهو و تیایدا هاتوه زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ڤایرۆسی تامێسك بڵاو ده‌بێته‌وه له‌ڕێی به‌كارهێنانه‌وه‌ی كۆنترین مادده‌ی بۆماوه‌ی كه له‌ناو ترشی گه‌ردی دا هه‌ڵگیراوه و و ئه‌مه‌ش هه‌مان كاره كه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كاتێك خانه نه‌خۆشه‌كان ژماره‌یان زیاد ده‌كات له‌ناو خانه ته‌ندروسته‌كاندا.
زاناكان ده‌ڵێن” ڤایرۆسی تامێسك به هاوكاری (satellite RNA (HSATII وایلێدێت چالاك ده‌بێت و له‌و شوێوێنهی تیایدا گه‌شه بكات برین دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش هه‌مان كاری خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه”
ئه‌مه له كاتێكدا دێت هه‌ریه‌ك له تامێسك و شێرپه‌نجه دوو حاڵه‌تی ته‌واو جیاوازن و زاناكان تامێسكیان به‌ستۆته‌وه به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و هیچ په‌یوه‌ندی به شێرپه‌نجه‌وه نییه واته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام تامێسكیان لێدێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه زیاد ناكات ته‌نها مه‌ترسی توشبونیان به زه‌هایمه‌ر زیاتر له‌سه‌ر ده‌بێت.