کەشناسی هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە.. شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێ دەکات.. بەفر و تەرزە دەبارێ…

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دەكرێت لە ھەندێك ناوچە ئاستی ئاو بەرزببێتەوە و بەفر و تەرزەشی لەگەڵ دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: “شەپۆلێكی بارانبارین دەست پێدەكات و بەفر و تەرزەش دەبارێت، پێشبینی دەكرێت لە تەواوی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان باران ببارێت و ئاستی باران لە سەنتەری پارێزگاكان بەرز دەبێتەوە بۆ سەروی 30 ملیم و لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ سەرووی 60 ملیم”.

كەشناسی راشیگەیاندووە: “لە ناوچەكانی چۆمان، سۆران، قەڵادزێ، حاجی ئۆمەران، ئامێدی، كانی ماسی، رانیە، زاخۆ، مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی زۆری ئاو ھەیە”.

وەك لە راپۆرتەكەی كەشناسی ئاماژەی پێكراوە، ئەو شەپۆلەی بارانبارین تا شەوی ھەینی كاریگەری دەبێت.

 

Back to top button