دڵشاد شهاب: لەبەیانیەوە مووچە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، تا نەورۆز هەموو مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند:”راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شه‌هاب، رايگه‌ياند، له بهيانييهوه مووچه به سيستمى نوێ دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت گوتيشى: هه‌وڵى جدى ده‌درێت پێش نه‌ورۆز هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه بێ پاشه‌كه‌وت وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها گوتى: مانگانه وه‌ك پێشتر و هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ى بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرن.
روونيشيكرده‌وه، بۆ ئه‌و دوو مانگه‌ى رۆيشتووه، واته مانگى يه‌ك و دووى ئه‌مساڵ، به گوێره‌ى ياساى بودجه، له هه‌وڵداين له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و شايسته داراييه‌ى هه‌رێم ره‌وانه بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له ياساى بودجه هاتووه، چونكه ياساى بودجه له مانگى يهكهوهيه تا مانگى دوازده.