بۆچی پێویستە توێکڵی لیمۆ بخۆیت؟

بێگومان لیمۆ دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی بەسوود، وەک ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، لەهەمانکاتدا گرنگە بایەخ بە توێکڵەکەی بدەیت و فڕێی نەدەیت، چونکە پێکهاتەی خۆراکی باشی تێدایە.

پسپۆرانی خۆراک دەڵێن، لیمۆ باشترین یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی کرداری هەرس و پاراستنی ئەنسۆلین، توێکڵەکەشی رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی پێست لە چرچی و دروستبوونی پەڵە و زیپکە.

هەربەپێی هەواڵەکەی yasmina توێکڵی لیمۆ یاریدەی دابەزاندنی کێش دەدات، چونکە رێگری لە مژینی شەکری زۆر دەکات بۆ لەش، کە دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش.

توێکڵی لیمۆ بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، کە بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەتایبەت شێرپەنجەی پێست و مەمک و کۆڵۆن زیاد دەکات، باشترین یارمەتیدەریشە بۆ پاراستنت لە هەوکردن و ئەنفلۆنزا و سەرمابوون.

Back to top button