سوودەکانی خواردنی نۆکاو

ۆکاو، یەکێکە لە ژەمە خۆراکیە بەسوودەکان بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا، چونکە گەرمی دەبەخشێت بە جەستە، سەرچاوەی پرۆتین و ڤیتامین و ئۆمیگاسێ، زەنک و ئاسن و فۆسفۆرە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی webteb نۆکاو ئەم سوودانەی هەیە:

1-بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر ریشاڵ و پرۆتین، وادەکات هەست بە تێری بکەیت و کێش زیادناکات، هەربۆیە بۆ کاتی رێجیم بەسوودە و کالۆری کەمە.

2-کاریگەری لەسەر راگرتنی هاوسەنگی شەکری خوێن هەیە.

3-سەرچاوەی پرۆتینە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئێسک و جومگەکان هەیە و بەهێزی دەکات.

4-سوودێکی زۆری بۆ دڵ و نەخۆشیەکانی هەیە، بەهۆی بوونی کانزا و ڤیتامین و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم.

5-جەستە دژی شێرپەنجە بەهێزدەکات، چونکە بڕێکی باش ڤیتامین و کانزای تێدایە.

Back to top button