بۆ دایكان.. به‌مشێوه‌یه میوه بده به منداڵه‌كه‌ت
خواردنی بڕی پێویست له میوه به‌تایبه‌ت جۆره باشه‌كانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له گه‌شه‌كردنی منداڵ و به‌هێزكردنی به‌رگری و پاراستنی له نه‌خۆشی.
كام جۆری میوه بدرێت به منداڵ و چۆن به‌كاربهێنرێت؟ له‌مباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی وت:
1-میوه‌ی هه‌مه‌جۆرو ڕه‌نگ جیاواز پێویسته بدرێت به منداڵ نه‌وه‌ك یه‌ك یان دوو جۆر میوه‌ی بدرێتێ و ئه‌وانی تر پشتگوێ بخرێت.
2-میوه‌ی خۆماڵی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه باشتره‌و به‌ها خۆراكییه‌كانی زیاتره‌و تامی خۆشتره.
3-پێدانی میوه به ساغی یان له‌تكراوی یان بدرێت له ڕنه سوودی گه‌لێك زۆرتره له‌وه‌ی به شێوه‌ی شه‌ربه‌تی فرێش بدرێت به منداڵ.
4-ڕۆژانه سێ جار له‌نێوان ژه‌مه‌كان ، یه‌ك بۆ دوو سه‌عات پێش یان دوای ژه‌مه‌كان.
5-ڕاسته‌وخۆ دوای ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان یان كه‌مێك پێش ژه‌مه‌كان میوه مه‌ده به منداڵ.
6-هیچ مقه‌وی و مه‌ڵتی ڤیتامینێك یان ته‌واوكه‌ری خۆراكی نابێته به‌دیلی میوه‌كان و نابێت له‌بری میوه بدرێت به منداڵ به به‌رده‌وامی.
7-دووركه‌وتنه‌وه له عینادی كردن له‌گه‌ڵ منداڵ تا به‌زۆر خواردن و میوه بخوات.
8-پێویسته دایك و باوك خۆیان میوه بخۆن له‌گه‌ڵ منداڵ یان له به‌رچاوی نه‌وه‌ك خۆیان نه‌یخۆن و به منداڵه‌كه بڵێن بیخۆ.
9-به منداڵه‌كه‌ت بڵێ ئه‌م میوه‌یه ئه‌خوێت یان ئه‌وجۆره‌ی تر نه‌وه‌ك لێی بپرسرێت میوه ده‌خوێت یان نا.
10-پێشكه‌شكردنی میوه به شێوازی سه‌رنجڕاكێش و ڕازاندنه‌وه‌ی.
11-منداڵ پێویسته له‌كاتی ساوایی و پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌ك ساڵ فێری میوه خواردن بكرێت.