بۆچی شۆفیری كردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ومان بێت؟
باوێشكدان له‌كاتێكدا له‌پشت سوكانی ئۆتۆمبێل دانیشتوون شتێكی باوه. خه‌واڵووبوون له‌كاتی شۆفیریدا یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ڕووداوی هاتوچۆو ساڵانه نزیكه‌ی 250000 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆیه‌وه ده‌مردن. به‌رده‌وام پێشنیار ده‌كرێت كه كاتێك ته‌واو هۆشیارنین شۆفیری مه‌كه‌ن به‌ڵام توێژینه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه خودی شۆفێری كردن له ماوه‌یه‌كی كه‌مداو ته‌نها دوای 15 چركه ده‌بێته هۆی خه‌وهاتن.
ئه‌مساڵ له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له زانكۆی RMIT ئوسترالیا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه له‌رینه‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل له‌كاتی شۆفێری كردن‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ومان بێت. هه‌رچه‌ند ژماره‌ی له‌رینه‌وه‌كان به‌ڕوونی دیارنییه به‌ڵام نزیكه‌ی حه‌وت جار له چركه‌یه‌كه‌دایه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به چالاكی شه‌پۆلی تێتا له‌ناو مێشكدا ده‌ناسرێت كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به خه‌ولێكه‌وتنه‌وه. توێژینه‌وه‌كانی دیكه‌ش ده‌ڵێن ده‌نگی ژاوه‌ژاوی تایه‌كانی ئۆتۆمبیل كه به نۆیزی سپی ناسراوه هۆكارێكی دیكه‌ی خه‌وهاتنه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا.