10 جۆر خواردن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جیوبی لوت

هەوکردنی جیوبی لوت، یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە دەبێتە هۆی بێزارکردن و بوونی ئازار لەناوچەی دەوروبەری لوت و چاو یان ناوچەوان، هاوکات بوونی ئاوێکی زۆر لەو دوو بەشەدا یان کەمبوونەوەی توانای بۆنکردن.

ماڵپەڕی “بۆڵد سکای” لیستی کۆمەڵێک خواردن  دەخاتەڕوو، کەهۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری و ئازاری هەوکردنی جیوبی لوت، بەتایبەتی لەکاتی هەڵامەتدا .

1-ئەنەناس
ئەنەناس دەوڵەمەندە بە ماددەی دژەئۆکسان، کە رێگا لە شێداری لوت دەگرێت، ئەو ئەنزیمەی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری جیوب.

2-کاڵەک و شوتی
ئەگەر دەتەوێت کاریگەری جیوب و ئازارەکانی کەم بکەیتەوە، ئەوا شوتی و کاڵەک هەڵبژێرە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەپێکهاتەکەیدا هەیە و دەوڵەمەندە بەها خۆراکیەکان، بۆنمونە مەگنسیۆم کاریگەری دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە.

3- زەنجەبیل
زەنجەبیل ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جیوب.

4-تور
تور بەهۆی گەرمی پێکهاتەکەیەوە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن بەهۆی دەردانی لینجە ماددەوە .

5-شۆربای گەرم
شۆربای مریشک و سەوزەوات زۆر باشە بۆ هەوکردنی لوت، لینجە ماددەکان بەهێز دەکات و یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی قەراغەکانی لوت .

6-سرکەی سێو
یارمەتیدەرێکی باشە بەهۆی نایابی پێکهاتەکەیەوە، یارمەتیدەرە لەکەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە بەهۆی جیوبەوە.

7-بەهارات
بەکارهێنانی هەندێک بەهارات وەک بیبەری تون ، دژی هەوکردنی لوتە بەهۆی تیژیەکەیەوە هۆکارە بۆ کردنەوەی جیوبی لوت.

8-سیر
دەرمانێکی کاریگەرە، بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی هەوکردنی جیوبی لوت .

9-میوە ترشەکان
میوە ترشەکان وەک لیمۆ ، پرتەقاڵ، هتد.. بەهۆی بوونی ڤیتامین سی چارەسەرێکی خێرای هەوکردنی جیوبە.

10-پیاز
پیاز، یەکێکە لەو خواردنانەی بەهۆی تیژیەکەیەوە کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە دژی هەوکردن.

 

Back to top button