ئاگاداریەك لە قائیمقامی قەزای سۆران: رێگای گەڵی عەلی بەگ بەكار نەهێنن مەترسی هەیە

 

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی باران بارین رووی لە هەرێمی كوردستان كرد, لە چەند ناوچەیەكی ئاستی ئاو بەرز بوویەوەو لافاو دروست بوو, لە سنوری قائیمقامیەتی قەزای سۆران لە گەڵی عەلی بەگ رێگای سەرەكی هامڵتۆن داخرا, قائیمقامی سۆران ئاگاداریەكی بڵاو كردەوە.

كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران، رایگەیاند، بە هۆی تێكچوونی رێگەكە و درووستبوونی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان، بڕیارمان داوە رێگەكە داخەین.

گوتیشی: شوفێران و هاووڵاتیان دەتوانن رێگەی بێخاڵ بۆ هاتوچۆ بەكار بهێنن، تا چارەسەری كێشەكانی رێگەكە دەكرێت.

 

Back to top button