له‌به‌غداوه شكه‌ستێكی تر بۆ یه‌كێتی
پاش ئاشكرا كردنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆشكی سه‌ڵام له لایان به‌رهه‌م ساڵح و پاڤێل و لاهور و ئاراس و ئاڵا و ئاسۆ، بۆ شكه‌ست پێهێنانی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان به‌غدا ئه‌و داوایه یاساییه‌ی كشانده‌وه كه له‌دژی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به توركیا تۆمار كرابوو، كه داوای یاساییه‌كه له رێكاری كۆتایی دابوو”.
نیاز حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندووه، جەماعەتی یه‌كێتی بەنیازی پیلاندانان بوون لەگەڵ حەیدەر عەبادی بۆ کێشە دروستکردن بۆ بابەتی فرۆشتنی نەوت و ناردنی بودجەی ھەرێم، کەجی لە بەرامبەر دا عادل عبدالمھدی ئەمڕۆ داوایەکی یاسایی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی کێشایەوە لەسەر حکومەتی تورکیا لەبەر ئەوەی نەوت راستەوخۆ لەھەرێم دەکرێ بێ گەڕانەوە بۆ عێراق، لەبری ئەوە حەیدەر عەبادی داوای ٢٦ ملیار دۆلار قەرەبوی لە تورکیا کردبوو و داواکەش لەقۆناغەکانی کۆتایی دابوو!کێشانەوەی ئەو داوایە سەرکەوتنێکی ترە بۆ ھەرێمی کوردستان و چەندین پەیام و رەھەندی جیاجیا بۆ ئایندە لەخۆ دەگرێت!
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ولێكی دا له‌رێگای فراكسیۆنی یه‌كێتی و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تری ناو فراكسیۆنه كوردی و شیعیه‌كان بۆ شكاندنی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر به‌غدا، به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی به‌یه‌كجاری ئه‌م به‌ره‌یه‌ی دژی مووچه و بوودجه‌ی كوردستان تووشی شكه‌ست هاتن”.