ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات له‌كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن له دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (4)ی ئاسایی، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له كاتژمێر (3)ی پاش نیوه‌رۆ رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2/4/2019 دا، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.