هۆشیار زێباری: لەگەڵ یەكێتی نزیك بووینەوە لە رێككەوتن
دوای چەندین كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی تا ئێستا یەكێتی بە هۆی كێشەی نێوان باڵەكانی و دیاری كردنی كاندید بۆ پۆستەكانی حكوومەت نەیتوانیوە بڕیاری بەشداری كردن لە حكوومەت بدات, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت زۆر نزیكە.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت لە تویتێكدا رایگەیاندووە” پارتی زۆر نزیكە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكێتی بگاتە رێكەوتن سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت”.
هۆشیار زێباری هیوا دەخوازێت لەوە زیاتر پڕۆسەكە بۆ بەرژەوەندی تایبەت و حیزبی بەلاڕێدا نەبرێت و دوانەخرێت.