سەرۆک بارزانی: پارتی بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه دژایه‌تی هیچ حیزب و لایه‌نێك بكات

سەرۆک بارزانی لە گوتارێکیدا ڕایگەیاند، کە پارتی بۆ دژایەتی هیچ حزب و لایەنێک دروست نەبووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2019، سه‌رۆك بارزانی له گوتارێكدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: “پارتی حیزبی دامه‌زراوه‌ییه و له ژێر فشار و بۆمب و فڕۆكه‌دا هه‌میشه بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، چۆن كادیر پێبگه‌یه‌نێت و به چ شێوازێك په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و كادیرانه و هاووڵاتیان دروست بكات”.
سەرۆک بارزانی گوتیشی: “پارتی بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه دژایه‌تی هیچ حزب و لایه‌نێك بكات، به‌ڵكو پارتی بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان دروست بووه.
هەروەها دووپاتیشی كرده‌وه، مێژووی پارتی به‌شێكی هه‌ره گرنگی مێژووی كوردستانه و، ئاماژەشی بەوەدا کە هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك رابردووی خۆی نه‌زانێت، نازانێت چۆن هه‌نگاو بۆ ئاینده بنێت.
جەختیشیکردەوە، کە بەرپرسیارییەتی پارتییە کورد بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بۆ کوردستان.