ته‌ماته رووبه‌رووى شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده ده‌بێته‌وه
ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانایان پیشانى داوه، كه‌خواردنى ته‌ماته ده‌توانێت وه‌ك شێوازێكى باش بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده به سوود بێت . توێژه‌رانى سه‌نته‌رى ئانكۆلۆژى میركۆگلیانۆ له ئیتالیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئاویی ته‌ماته‌ى ته‌واو رێگه له گه‌شه‌كردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده ده‌گرێت.
توێژه‌ران له‌و بروایه‌دان كه ته‌ماته جگه له‌وه‌ى رێگه له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده ده‌گرێت له هه‌مانكاتیشدا چارسهرێكى باشه بۆ زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌كان. دانیلا بارونریال ، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و تیمه توێژه‌ره گووتیان : پێده‌چێت ته‌ماته كاریگه‌رى دژه شێرپه‌نجه‌ى هه‌بێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌دا زانایان توانایی ئاویی ته‌ماته‌یان له سه‌ر خانه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده تاقى كرده‌وه .
بۆیه توانیی رێگه له گه‌شه‌كردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده ببێته‌وه . هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئاویی ته‌ماته رێگه له پرۆسه‌ى گه‌شه‌كردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه له رێگه‌ى میدۆلاسیۆن پرۆتین كه خانه‌واده‌ى رتینۆپلاستۆمایه و ده‌بێته خۆى له ناوبردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه له رێگه‌ى ئاپۆپتوز.
شایانى ئاماژه‌یه، شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده به چواره‌مین شێرپه‌نجه له دونیا هه‌ژمار ده‌كرێت ، كه جگه له هۆكاره جیناتیهكان ، خۆراكیی چه‌ور وشوێر ده‌بێته هۆى تووشبوون به‌و شێرپه‌نجه‌یه .