بۆ ئەوانەی هەستیاری سینگیان هەیە بەم شێوەیە خۆتان بپارێزن

تووشبوانی نەخۆشی هەستیاری سینگ بەهۆی ئاڵوگۆڕی كەشوهەواوە بەدەست گرفتی سنگیانەوە گیرۆدە دەبن.

لەگەڵ هەڵكردنی هەر با و خۆڵبارین و گۆڕانكارییەكی كەشوهەوا، ئەوا پشوویان سوار دەبێت و رەبۆكەیان لێ دەبێتە كێشەی ئەستەم، بەتایبەت لەكاتی هاتووچۆكردنیان بە شەقامەكاندا بەبێ هەڵگرتنی كەرستەی تەندروستی پێویست.

هەستیاری سینگ، یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایانەكان كە ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە، كە دەبێتە هۆی ئاوسانی ئامێری هەناسەدان، زۆربەی تووشبوانیشی لە كەسە بەساڵاچووەكانن، كە ئازارێكی گەورە بەسنگ دەبەخشێت و هەناسەدانیش ئەستەم دەكات.

جگە لەوانەش، كۆخەی بەردەوام و ئەستەمی خەولێكەوتن رووبەڕووی تووشبووەكە دەكات، كاتێكیش بخەوێت، پرخەیەكی شێوە فیكەلێدانی دێ.

پسپۆڕێكی لووت و گوێ و قوڕگ كۆمەڵێك رێنمایی تووشبوانی ئەو نەخۆشییە دەكات بۆ ئەوەی لەهەر گۆڕانكارییەكی كەشوهەوادا خۆیان بپارێزن.

یەكەم: لە هەر تێكچوونێكی كەشوهەواو شەپۆڵە خراپەكانی كەشوهەوادان بەهیچ شێوەیەك لە ماڵ نەیەنە دەرەوە.

دووهەم : لەكاتی خۆڵباریندا، پەنجەرەكان بە پارچە پەڕۆیەكی تەڕ دابخەن، بۆ ئەوەی نەهێڵێ خۆڵ بێتە ژوورەوە.

سێهەم : ئەگەر ناچار بوون لە ماڵ بچنە دەرێ، كەمامە یاخود كلێنكسی تایبەت لەسەر لووت و دەمیان ببەستن.

چوارەم : بەكارهێنانی دەرمانی هەستیاری سینگ بەشێوەیەكی بەردەوام و پەمپی فراوانكردنی سییەكان، بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی رەبووی هەناسەدان نەبنەوە.

پێنجەم : لەكاتی ئاڵۆزبوونی باری تەندروستی كەسەكان، پێویستە بەخێرایی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، تاوەكو ئامێری ئۆكسجینی بۆ ببەسترێت و حاڵەتی هەناسەدانی ئاسایی بكرێتەوە.

گرنگترین ئەو هۆشدارییەش بۆ تووشبووانی نەخۆشی هەستیاری سینگ بریتین لەمانەی خوارەوە :

یەكەم : خۆپاراستن لە جگەرە

دووهەم : خۆپاراستن لە نەخۆشی ئاوسان، بەتایبەت لەكاتی تووشبوونی سییەكان و هەڵامەت.

سێهەم : خۆپاراستن لەبەركەوتنی بەشێك لەو شتانەی سیەكان تەسك دەكەنەوە، وەك خۆڵ و دەرزییەكانی هەستیاری و بۆنی تیژ.

چوارەم : خۆپارێزی لەگۆڕانكارییەكانی كەشوهەواو ناسەقامگیری باران.

پێنجەم : بەكارهێنانی چەند جۆرێكی دەرمانی ئازارشكێن.

شەشەم : دڵەڕاوكێ و باری دەروونی، كار دەكاتە لەسەر هەستیاری سینگ و پێویستە نەخۆش پارێز بكات.

Back to top button