بەشیر حەداد: چوار مووچەکەی پێشمەرگە بەیەکەوە خەرج دەکرێت
د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق ڕاگه‌یاند: “دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی درا کە پارەی چوار مانگی هێزەکانی پێشمەرگە کە بۆ هه‌ر مانگێك 68 ملیار دیناره خه‌رجبكرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری پاره‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان پاره‌كه خه‌رج بكه‌ن”.
حه‌داد ئەوەشی بۆ ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) خستووەتە ڕوو، کە بڕی پاره‌كه ئاماده‌یه و خه‌رجكراوه ته‌نیا ماوه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بریاری خەرجکردنی چوار مووچەکە و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێراق بچنە بەغدا.