لە ساڵیادی ئەنفاڵ خواكوڕك گەندەڵیەكانی وەزیری كارووباری شەهیدان و ئەنفاڵ كراوان ئاشكرا دەكات

 

 

پرسی رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی لە ئێستادا زۆرترین قسەی لە بارەوە دەكرێت, لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی كە خواكوڕك دژ بە بەر پرسانی حكومەت دەستی داوەتێ‌ ئەمجارە گەندەڵیەكانی وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە كە بە جۆرێكە تەنانەت سپلیتی لە بینای وەزارەت كردۆتەوە بردوویەتیە ماڵەوە.

بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی (خواكوڕك) كەوتووەن, مەحمود حاجی ساڵەح، وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆهەر مانگێك ٧,٥٠٠,٠٠٠ (حەوت ملیۆن و پێنج سەد ھەزار) بە نوسراوێك بە نەقد لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێت، كە ھیچ پاكتاوكردن و وصوڵاتێكی ناوێت و ئازادە لەوەی چۆن خەرجی دەكات.

جگە لەوەش لە ١٦,٠٠٠,٠٠٠ شازدە ملیۆن دیناری نەسریەی وەزارەت ٣,٠٠٠,٠٠٠ سێ ملیۆن دینار دەبات, كە ئەوە نەسریەی دیوانی وەزارەتە! ھەروەھا ٣,٠٠٠,٠٠٠ سێ ملیۆن دیناری دیكە بە وەصڵی ساختە دەبات بۆ نموونە ھەموو رۆژانی چوار شەممەیەك كە دەچێتەوە بۆ سلێمانی لەو (چێشتخانە و بەنزینخانانە) وەصڵی ساختەی ئەو سێ ملیۆن دینارە دەھێنێتەوە, واتە كۆی گشتی بە مووچەكەیەوە ١٩,٥٠٠,٠٠٠ (نۆزدە ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دینار) مانگانە دەبات.

بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی خواكوڕك كەوتوون, وەزیری كارووباری شەهیدان , سپلیتێكی پێویست دەبێت بۆ ماڵەوەی كە لە شوقەكانی ناز ستی[ زەكەریا] یایە، جارھەبووە ئامادە نەبووە سپلیتێك بكڕێت، سپلیتێكی لە یەكێك لە ژوورەكانی وەزارەتی شەھیدان بردۆتەوە ماڵەوە! ئەو ژوورەی سپلیتە كۆنەكەی لێ لێكردۆتەوە لەتەنیشت ژووری بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی دیوانی وەزارەتەوەیە.سەرەڕای ئەوە چەند ژوورێك لەناو وەزارەت سپلیتەكانیان تێكچووە بەدرێژایی ئەم زستانە ئامادە نەبووە چاكی بكاتەوە.

Back to top button