پارێزگاری موسەنا: لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی پرۆسەی هەڵدانەوەو دۆزینەوەی گۆرە بە كۆمەڵەكانمان لە سنوری پارێزگا دەست پێكردووە

 

دوای ئەوەی شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسەناو پارێزگاری موسەنا سەردانی بارەگای بارزانیانكرد, لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە, لە كۆبوونەوەكە سەرۆك بارزانی شاندی پارێزگای موسەنای راسپارد كە هاوكاری تیمەكانی بەدوادەگەڕانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بكات تا گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سنوری ئەو پارێزگایە بدزرێنەوەو رووفاتی جینۆسایدكراوان بگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان.
لەو بارەیەوە ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری موسەننا رایگەیاند:” لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی پارێزگاری مووسەنا 3 گۆڕی بە كۆمەڵی سنوری شارەكەی ھەڵدەداتەوە، كەسوكاری قوربانیانی ئەنفالیش لە بیابانەكانی نوگرە سەلمانەوە داوا لە حكوومەتی عێراقی دەكەن, وەك حكوومەتێكی میراتگر مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئەنفال بكات و تەواوی گۆڕە بەكۆمەڵكان ھەڵبدەنەوە, روفاتەكانیان رەوانەی كوردستان بكاتەوە، كەسوكارەكانیشیان قەرەبوو بكرێنەوە.

پارێزگاری موسەننا كە كەللـە سەری منداڵێك و جووتێك گوارەی كچانەی بەدەستەوە و دەڵێت: ئەمانە گۆڕی قوربانی ئەنفالن و لەسەر داوای سەرۆك مەسعود بارزانی ھەڵیاندەدەینەوە، كە لەگەڵ حكوومەتی خۆجێیی كۆبووەوە داوای لێكردین، ھیوادارین ھەموو گۆڕەكانی دیكەش لە بیابانی بادەیە بدۆزینەوە و دەشڵێت، “ئەم تاوانە سەدام ئەنجامیداوە”.

Back to top button