شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق سبەی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ تاوتوێكردنی پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك

 

دوای ئەوەی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق, چەند لێژنەیەك پێكهێنرا بۆ ئاسایكردنەوەی باروودۆخی كەركووك پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە, وا بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دانوستاندن لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شاری كەركووك و ناوچە كوردستانیەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەكەن.

ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)ی لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە:” سبەی شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگەنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا تاوتوێی دواهەمین پێشڤەچوونەكان لەبارەی ئاسایشی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكەن, هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی ئەو پێنج لیژنە هاوبەشە دەكەن لەبارەی ئاسایش و دۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كردووە:” كە لە دوای كۆبوونەوەكەی سبەینێدا، پێشبینی دەكرێ لیژنەی نوێ دروست بكرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر بۆ دۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و هەوڵی دووبارە پێكهێنانەوەی ئەو ژوورە هاوبەشەی پێشتر لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەبوو لە ناوچە كوردستانیەكان، بە تایبەتی كە پێش هاتنی داعش ئاسایشی ناوچەكە لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی بەڕێوە دەبرا، هاوئاهەنگیەكی مەیدانی و هەواڵگری باشیش لەنێوان هەردوولا هەبوو.

Back to top button