میدیای داعش حکومەتی عێراقی بەقسە ھێنا
لەسەرەتای دروست بونیەوە تا ئەوڕۆ میدیای گروپی تیرۆریستی داعش جێگای مشتومڕی ناوەندو ئاژانسە ھەواڵیەکانی جیھانە ئەوەش بەھۆی بونی تەکنیک و بڵاوکردنەوەی کارە نامرۆڤانەکانی ئەو رێکخراوەوە لە میدیاکانی خۆیدا و دواتریش بڵاوبونەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان”.
دەنگۆی بەجوڵەکەوتنەوەی داعش لەناو خاکی عێراق و بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانی دژی سوپاو حەشد بۆتە مەترسی بۆ ھێزە ئەمنیەکان و لەو بارەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبیژی خانەی ڕاگەیا ندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند داعش تەنھا لە ڕاگەیاندن ماوەو لە واقیعدا کۆتایی ھاتووە”.
ئەو وتانەی بەرپرسە عێراقیەکە لە کاتێکدایە کە ناوە ناوە داعش لە شارە سونیەکان بەردەوامە لە لێدانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی”.