ئه‌گه‌ر له شه‌كر دوور بكه‌ویته‌وه ته‌ندروستیت چی بەسەر دێت.؟!
زۆر نه‌خۆشی هه‌ن هۆكاریان بۆ زۆر به‌كارهێنانی شه‌كر ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێگه‌ی “ئیلاف” هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئامۆژگاری مرۆڤ ده‌كات له شه‌كر دوور بكه‌ونه‌وه، له‌وكاته‌دا وه‌ك جه‌سته و ته‌ندروستی، زیاتر ئاسووده ده‌بن.
ئه‌گه‌ر له شه‌كر دوور بكه‌ویته‌وه، تووڕه‌بوونت داده‌مركێته‌وه و ئاره‌زوو و میزاجت به‌ره‌و باشتر ده‌چن. بیره‌وه‌ریت باشتر ده‌بێت و كێشیت داده‌به‌زێت.
به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه له شه‌كر، ترپه‌كانی دڵت رێكده‌خات. نووستنت باشتر ده‌بێت و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت داده‌به‌زێت و كۆڵسترۆڵت به‌ره‌و كه‌متر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه له شكر، زیپكه‌كانی ده‌موچاوت كه‌م ده‌بنه‌وه و ره‌نگه له نه‌خۆشیی شه‌كره‌یش دوور بكه‌ویته‌وه. هاوكات هۆیه‌كه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر.
له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له شه‌كر، باشتره له خواردنه‌وه غازییه‌كان دوور بكه‌ویته‌وه و كه‌متریش نان بخۆ. له‌جیاتی شیرینهمهنییهكان، بایه‌خ له خواردنی میوه بده.